ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یانەی داهاتووی کیران تریپیێر ئاشکرا دەبێت

لە پرێمەرلیگ نامێنیتەوە

Yariga App

یاریگا –

تریپیێر هەفتەی داهاتوو لە پشووی خێزانیی دەگەڕێتەوە پشکنینی پزیشکی لە یانەی داهاتووی دەکات.

کیران تریپیێر هاوینی 2022 بەرامبەر 14 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە گەڕایەوە پرێمەرلیگ و گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ واژۆکرد. بەرگریکارە ئینگلیزییەکە توانی یارمەتی یانەکەی بدات بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا جامی یەکێتی ئینگلتەرای 2025 بەدەست بهێنن.

لەو ماوەیەدا کیران 160 یاریی بۆ نیوکاسڵ کرد، کە تێیدا چوار گۆڵی کرد و 29 گۆڵیشی دروستکرد.

ئێستا بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، نیکۆلۆ شێرا، تریپیێر تەنیا هەنگاوێک لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ وۆڵڤرهامپتن تاوەکوو 2028 دوورە، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش.


وۆڵڤز لە دوایین پێگەی ریزبەندی پرێمەرلیگ کۆتایی بەم وەرزە هێنا و بۆ چامپیۆنشیپ دابەزین.

بابەتی زیاتر

Back to top button