شەڕی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ لەسەر یاریزانێکی چێڵسی هەڵدەگیرسێت
دوو چالاکترین یانەی بازاڕی گواستنەوەن

یاریگا –
خولیان ئالڤارێز تەنیا شەڕی نێوان ئەم دوو یانەیە نابێت لە بازاڕی گواستنەوەدا، بەڵکوو بێرناردۆ سیلڤاش لەم بابەتەدا هەیە، ئێستا جەنگی نێوانیان لەسەر ئەستێرەیەکی چێڵسی قووڵتر بووەتەوە.
بێرناردۆ سیلڤا بە هۆکاری کەسیی پێی باشترە لە ئیسپانیا یاری بکات. ماتیۆ مۆریتۆ لە رادیۆی مارکا، پشتڕاستی کردەوە کە ئەو گفتوگۆی پێشکەوتووی هەم لەگەڵ بارسێلۆنا و هەم لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاراستە کردووە، بریاری کۆتاییش ئێستا لە دەستی خودی یاریزانەکەدایە، بەڵام بارسێلۆنا نزیکترە لەوەی یاریزانەکە لە ئاتلێتیکۆ بڕفێنێت.
بەدەر لە جەنگی خولیان ئالڤارێز کە هێشتا ئەویش هێشتا کۆتایی نەهاتووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا لە بەرەیەکی دیکەشەوە جەنگ دژی یەکدی رادەگەیەنن. هەردوو یانەکە کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی مارک کوکورێیای بەرگریکاری چێڵسیش دەکەن.

ئەم بەرگریکارە چەپەی یانەی چێڵسی سەرنجی چەندین یانەی پرێمەرلیگی راکێشاوە، بەڵام لە ئیسپانیا هەم بارسێلۆنا و هەم ئاتلێتیکۆ دەیانەوێت ئەو بگەڕێننەوە بۆ لالیگا، خودی یاریزانەکەش ئارەزووی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی دەکات.



