
یاریگا –
ئیبراهیما كۆناتێ، بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دەدات.
كۆناتێ لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لایپزیگ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و لە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەكەی بەسەردەچێت.
🚨 More on Ibrahima Konate’s Liverpool exit.
French defender will leave when his contract expires. Viewed by sources as a disappointing outcome, and one Liverpool tried to avert.
There was a significant gulf between club and player over terms.
Negotiations began in November… pic.twitter.com/YZByByxhvc
— Ben Jacobs (@JacobsBen) May 29, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆک سپۆرتس، ئیبراهیما كۆناتێ لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت.
یاریزانەكە و یانەكە لەسەر مەرجە كەسییەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رێكنەكەوتوون. دانوستانەکان لە تشرینی دووەمی 2023 دەستیان پێکرد و لەو کاتەوە بەردەوام بوون، بەڵام گەیشتن بە رێککەوتن کارێکی ئەستەم بوو.
لیڤەرپوول بۆ وەرزی داهاتوو هیوایەکی زۆر بە جێرمی و جیۆڤانی لیۆنی هەیە.
رێدز بڕیاری داوە بەردەوام نەبێت لە پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە وەک کارێکی تێچووی بەرز دەبینرێت، و لەبری ئەوە ئەو سەرچاوە داراییە بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ سەڵاح و بەهێزکردنی ناوچە سەرەکییەکانی تری تیپەکە.
كۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 183 یاریی كردەوە و توانیویەتی 7گۆڵ بكات و 4 گۆڵیش درووستبكات.



