فەرمی؛ ئۆکسلەید چامبێرلەین گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –
ئالێکس ئۆکسلەید چامبێرلەین گرێبەستەکەی لەگەڵ سێلتیک بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.
یانەی سێلتیک بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ ئالێکس ئۆکسلەید چامبێرلەین، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئەو یاریزانەیان بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2027 نوێکردووەتەوە.
چامبێرلەین لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ بێشکتاش کۆتاییهات و بێ یانە بوو، بەڵام دوای شەش مانگ و لە زستانی 2026 بەخۆڕایی پەیوەندی بە سێلتیک کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەڵ ئەو یانە سکۆتلاندییە واژۆکرد.
✍️ 🐂 Celtic Football Club are delighted to announce that Alex Oxlade-Chamberlain has signed a new one-year deal with the club.
More info below ⤵️#CelticFC🍀
— Celtic Football Club (@CelticFC) July 4, 2026
چامبێرلەینی 32 ساڵان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی سێلتیک بەشداریی 12 یاری کرد، 550 خولەک یاریکرد و دوو گۆڵی کرد.
ئۆکسلەید چامبێرلەین یاری بۆ یانەکانی ساوسامپتن، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و بێشکتاش و سێلتیک کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 455 یاریی کردووە، 55 گۆڵی کردووە و 53 گۆڵی دروستکردووە.
بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بەشداریی 37 یاریی کردووە، حەوت گۆڵی کردووە و شەش گۆڵی دروستکردووە.
یەک نازناوی چامپیۆنزلیگ، یەک پرێمەرلیگ، یەک سوپەری ئەوروپا، یەک جامی جیهانی یانەکان، چوار جامی یەکێتی ئینگلتەڕا، یەک جامی خولی ئینگلتەڕا، سێ خەڵغانی ئینگلتەڕا، یەک جامی تورکیا، یەک نازناوی خولی سکۆتلاند و یەک نازناوی جامی سکۆتلاندی بەدەستهێناوە.
🤳#CelticFC🍀 https://t.co/c8n6mnyPQA pic.twitter.com/46Y1Kwqv3J
— Celtic Football Club (@CelticFC) July 4, 2026



