ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ کەیسێکی دادوەری لە یوڤێنتوس بردەوە

دەبێ یانە ئیتاڵییەکە چوار مووچە بە دۆن بدات

یاریگا –

لە کۆتاییدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی پۆرتوگالی کەیسەکەی لە دادگا لە یوڤێنتوس بردەوە.

ساڵی رابردوو، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە کەیسێکی لە دادگا لە دژی یوڤێنتوس بەرزکردەوە و داوای پێدانی بڕی 19.5 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچەی پێنەدراو لە یوڤێنتوس کرد.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی بڕیاری دادگا، دەبێ یوڤێنتوس 9.7 ملیۆن یۆرۆ  وەک مووچەی دواکەوتوو بە رۆناڵدۆ بدات. هەرچەندە رۆناڵدۆ داوای بڕی 19.5 ملیۆن یۆرۆی کردووە، بەڵام دادگا داواکەی رەتکردووەتەوە و بیانووەکەی بۆ بێخەمی هەردوولایەن گەڕاندووەتەوە.

هەریەکە لە جیانڕۆبێرتۆ ڤیلا، رۆبێرتۆ ساکی و لیاندرۆ کانتامیسا، ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوبژیکاری یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا رۆڵی نێوەندگێڕییان لە کەیسەکە دەگێڕا و توانیان کۆتایی بە کێشەکە بهێنن.

لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا، یاریزانانی یوڤێنتوس بەگوێڕەی رێککەوتنێک، ئامادەبوون بۆ ماوەی چوار مانگ مووچەکانیان دوابخەن، ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی دارایی جیهان و یانە ئیتاڵییەکە بەتایبەتی. بەڵام یوڤێ رێککەوتنەکەی پێشێل کرد و پارەکەی خەرج نەکرد.

رۆناڵدۆ بۆ ماوەی سێ ساڵ یاری بۆ یوڤێنتوس کرد، لەو ماوەیەدا لە 134 یاریدا 101 گۆڵی بۆ بیانکۆنێری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button