ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لەگەڵ ئاندۆنی ئیراولا گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و بووە راهێنەری یانەکە.

فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوول لەگەڵ ئیراولا گەیشتە رێککەوتنێکی کۆتایی و وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی رێدز وەردەگرێت.

دوای ئەوەی بەفەرمی رۆیشتنی ئاڕنە سڵۆتی لە راهێنەرایەتی رێدز پشتڕاستکرایەوە، کارگێڕیی رێدز کاتی بەفیڕۆ نەدا و خێرا جووڵەکانی بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەستپێکرد.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دانوستانەکانی نێوان هەردوولا لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوو بە خێراییەکی زۆر بەرەو پێشچوون. ئێستا رێککەوتنی تەواوەتی لە نێوان کارگێڕیی یانەکە و راهێنەرە ئیسپانییەکە هەیە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی و واژۆکردنی گرێبەستەکە ماوە تاوەکوو راهێنەرە لاوەکە بە فەرمی وەکوو پیاوی یەکەمی ئانفیڵد بناسرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button