ئیتاڵیاگرنگترین

بەهۆی ڕای جیاوازەوە لەسەر داهاتووی، یاریزانێکی یوڤی و بریکارەکەی لێک جیادەبنەوە

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس نزیکە لەوەی گرێبەستی یاریزانێکی بە فەرمی ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەوە بۆ خودی یاریزانەکە هەروا بەبێ کێشە تێناپەڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی، خانمە پیرەکە نزیکە لە بەجێ گەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستی کینان یڵدز و هێشتنەوەی لە تۆرین بۆ ماوەیەکی زۆر.

رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە گرێبەستە نوێیەکە تا هاوینی 2028 ئەستێرە تورکیەکە لە یانەکە دەهێڵێتەوە. بەڵام هەر ڕاستەوخۆی دوای راگەیاندنی نوێکردنەوەکە، لیدەربرۆکس کە گروپێکی بریکاری یاریزانانی بەهرەمەندن، لە یڵدز جیا دەبنەوە بەهۆی ڕای جیاوازەوە لەسەر قۆناخی داهاتووی لاوە 18 ساڵانەکە.

لە گواستنەوەکانی زستانەدا دەنگۆ هەبوو کە یانەکانی ئارسیناڵ و لیڤەرپوول خواستیان لەسەر لاوە تورکیەکە هەیە، بەڵام لە یوڤێنتوس مایەوە.

یڵدز لە ئەڵمانای لەدایک بووە و هەر لەوێیش تواناکانی تۆپی پێی گەشە پێداوە بەتایببەت لە ریزی تەمەن جیاوازەکانی بایەرن میونخ. بەڵام لە هاوینی 2022 یوڤێنتوس گواستیەوە ریزەکانی.

ناوبراو خاوەنی ڕیکۆردێکی ناوازەیە لە خولی ئیتاڵی کاتێک توانی لە تەمەنی 18 ساڵی و 233 رۆژیدا گۆڵ تۆمار بکات وەک بچووکترین یاریزانی بیانی لە سێریائەی.

بە گوێرەی پێگەی ترانسفێرمارکت بۆ هەڵسەنگاندنی یاریزانان، نرخی ئەو هێرشبەرە ئێستا بە 30 ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button