ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی گۆڕانکاریی دەکات؛ یاریدەدەری راهێنەر و راهێنەری توانای جەستەیی بارسێلۆنا دەگۆڕدرێن

یاریگا –

چاڤی دوای رازیبوونی بە مانەوەی وەکو راهێنەری بارسێلۆنا بڕیاریداوە برایەکەی کە یاریدەدەریەتی بگۆڕێت و راهێنەرێکی توانای جەستەییش دەستنیشان بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، چاڤی هێرناندێز لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رازی بووە ئۆسکاری برای بگۆڕێت و یاریدەدەرێکی دیکە بۆ خۆی دەستنیشان بکات، لەکاتێکدا هەمیشە بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە و هاندەرانی بلاوگرانا پێیانوابوو برایەکەی لەو ئاستەدا نییە یاریدەدەری راهێنەری بارسێلۆنا بێت و بە خاڵی لاوازی چاڤییان هەژمار دەکرد.

رادیۆی RAC1ـی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، چاڤی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ چوارشەممەیدا داوای لە چاڤی کردووە برایەکەی بگۆڕێت و یاریدەدەرێکی دیکە بۆ خۆی دەستنیشان بکات و ئەویش بە داوایەکەی رازی بووە.

ئۆسکار هێرناندێز (47 ساڵان) کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت کە لەوەتەی نۆڤێمبەری 2021 لە بارسێلۆنا وەکو یاریدەدەری راهێنەر لەگەڵ چاڤی کار دەکات و پێشتریش بە هەمان شێوە لە یانەی سەدی قەتەڕی ئۆسکار یاریدەدەری چاڤی بوو.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، جگە لەوەی چاڤی یاریدەدەرەکەی دەگۆڕێت، راهێنەرێکی نوێش بۆ توانای جەستەیی دەستنیشان دەکات، چاڤی بەنیازە خۆلیۆ تۆس بکاتە راهێنەری توانای جەستەیی تیپەکەی کە ساڵی 2004 لە بارسێلۆنا کاری کردووە و لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئیتاڵی لە یوڤێنتۆس و چێڵسی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کاری کردووە.

چاڤی دەیەوێت لە ئێستاوە بۆ وەرزی نوێ خۆی ئامادە بکات، بەتایبەتی لە رووی توانای جەستەییەوە تیپەکەی بەهێز بکات کە خۆلیۆ تۆس پێشتر لەگەڵ کۆنتی نازناوی پرێمەرلیگی 2017ـی بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button