ئه‌ڵمانیاگرنگترین

توخێل دەگەڕێتەوە بۆ پریمەرلیگ

یاریگا –

تۆماس توخێل دوایین هەفتەکانی خۆی لەگەڵ بایەرن میونخ بەڕێ دەکات و کۆتایی وەرزەکە ئالیانز ئارێنا بەجێدەهێڵێ.

بایەرن بە سەرکردایەتی توخێل وەرزێکی نامۆ بە نەریتی باڤارییەکان ئەزموون کرد کە هەر زوو لە جامی ئەو وڵاتە کرایە دەرەوە و لە بۆندسلیگایش بە جیاوازییەکی ئێجگا زۆرەوە دوای لیڤەرکوزنی پاڵەوان کەوتووە. ئەوەی خاڵی ئەرێنیە بۆ ناوبراو، تەنها چامپیۆنزلیگە کە گەیشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕین و گرەوەی ئەو تێپەڕاندنی ریاڵ مەدریدی زلهێزە.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی کریستیان فاڵکی رۆژنامەنووسی بیڵدی ئەڵمانی، توخێل هیچ نیازێکی نەماوە بۆ مانەوە لە بایەرن لە دوای ئەم وەرزە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایشی کردووە کە راهێنەرە ئەڵمانییەکە بڕیارەکانی بایەرنی قەبووڵ کردووە و پێی وایە ئەوە هەموو شتێکە.

فاڵک زانیویشیەتی کە تۆما دەیەوێت بگەڕێتەوە پریمەرلیگ. هاوکات لە مانچێستەر یونایتدیش گفتوگۆی لەسەر کراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئێریک تین هاگ.

تۆماس توخێل ئەزموونی لە خولی ئینگلیزی هەیە. ماوەی 2021 – 2022 راهێنەری بلووز بوو. لەو ماوەیەی کە 100 یاری سەرپەرشتی یانە لەندەنییەکەی کرد، سێ نازناوی بۆ بردنەوە: چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان. رێژەی بردنەوەکانی لەگەڵ چێڵسی 60% بوو، بەڵام دواتر هەر جیا بوونەوە و لە مارسی 2023 وەک راهێنەری بایەرن دەستنیشان کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button