ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ بڕیار لەسەر داهاتوویی جۆرجینیۆ دەدات

یاریگا –

ئارسیناڵی لەندەنی بەنیازە دەستبەرداری جۆرجینیۆی ئیتاڵی ببێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ لەپلانیدا نییە گرێبەستەکەی جۆرجینیۆ بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.

گرێبەستی ناوەڕاستکارە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ ئارسیناڵ بەسەردەچێت، یاریزانەکە دەتوانێت لە مانگی تەمموز بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی گالێتی، لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردووەوە، یوڤێنتوسی ئیتاڵی، جۆرجی کردووەتە ئامانج و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

جۆرجینیۆ لە زستانی 2023 بە بڕی 11.30 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 49 یاری کردووە، گۆڵێکی کردووە و سێ گۆڵیشی درووستکردووە.

جۆرجینیۆ لەگەڵ ئارسیناڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button