عێراقگرنگترین

زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ساڵی 2024 بۆیەکەمجار گۆڵی لێکرا

یاریگا –

زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ساڵی 2024 بۆیەکەمجار گۆڵی لێکرا و تۆڕی گۆڵەکەی عەلی کازم هەژێنرا.

عەلی کازم گۆڵپارێزی زاخۆ لەوەتەی یاریی بەرامبەر قاسم لە رۆژی 27ـی دیسەمبەر/کانوونی یەکەمی 2023 لە خولی ئەستێرەکانی عێراق گۆڵی لێنەکرابوو، دوای 12 یاری تۆڕی گۆڵەکەی زاخۆ هەژێنرا، لە یاریی بەرامبەر کارەبا لە گەڕی بیست و چوارەم گۆڵی لێکرا.

عەلی کازم هەزار و 190 خولەک بوو تۆڕی گۆڵەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق پاراست بوو، لە یاریی بەرامبەر کارەبا لە خولەکی 81 لەلایەن رەفیق ئامینۆ تۆڕی گۆڵەکەی هەژێنرا، دوای 120 رۆژ بۆیەکەمجار لە خولەکە تۆڕی گۆڵی زاخۆ هەژێنرا.

زاخۆ 3-1 لە کارەبای بردەوە و بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، زاخۆ تاکە یانەیە لەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەکۆی 23 یاری تەنیا نۆ گۆڵی لێکراوە.

عەلی کازم هاوینی رابردوو لە نەفتی وەسەتەوە روویکردە ریزەکانی یانەی زاخۆ و لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق خاوەنی 17 کلین شیتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button