ئیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

خلێفی بۆ لاپۆرتا: واز لەو بیرۆکە ‘گەمژانەیە’ بێنە

خلێفی هێرشێکی توند دەکاتە سەر ریال مەدرید و بارسێلۆنا

یاریگا –

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان داوای لە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا کردووە، واز لە بیرۆکەی ‘گەمژانە’ی سوپەرلیگ بهێنێت.

ریال مەدرید و بارسێلۆنا تاکە یانەن تاوەکو ئێستا هەوڵی پێکهێنانی سوپەرلیگ دەدەن، دوای کشانەوەی یوڤێنتوس لە یۆلیۆ/تەمووزی ساڵی 2023.

سوپەرلیگ لە ئەپریل/نیسانی ساڵی 2021 لەلایەن 12 یانەوە دامەزرا، بەڵام 9 یانە — مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول، چێڵسی، ئارسیناڵ، تۆتنهام، ئینتەر، ئەیسی میلان و ئاتلێتیکۆ مەدرید — یەک بە دوای یەک دوای هەڕەشەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، لە پڕۆژەکە کشانەوە.

یانەکانی پاریس سانجێرمان، بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتموند بە توندی دژی بیرۆکەی سوپەرلیگ وەستانەوە و نەچوونە نێو پڕۆژەکە.

خلێفی، سەرۆکی پاریس و لە هەمان کاتدا سەرۆکی کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپایە — ئەو دامەزراوەیە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی یانەکانی ئەوروپا لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات، بە هەموو شێوەیەک دژی پڕۆژەی سوپەرلیگە — بەڕوونی پەیامێکی ئاڕاستەی لاپۆرتا کردووە و پێی گوتووە، واز لەو بیرۆکە گەمژانەیە بێنە.

خلێفی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئێل موندۆ دەڵێت

بەردەوام گوتوومە، سوپەرلیگ سەرناگرێت. چامپیۆنزلیگ باشترین پاڵەوانیەتییە لەسەر ئاستی جیهان، ئەو یانانەش (بارسێلۆنا  و ریال مەدرید) لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکەن و باش لە گرنگییەکەی تێدەگەن. کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپا بەردەوام فراوان دەبێت. بەر لە یارییەکەمان بەرامبەر بارسێلۆنا، پرسیارێکم لە لاپۆرتا کرد؛ کەی واز لەم بیرۆکە گەمژانەیەی سوپەرلیگ دەهێنێت؟ دڵنیام لێی پاشگەز دەبێتەوە، چونکە هیچ مانایەکی نییە.

پاریس لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 6-4 لە بارسای بردەوە و لە قۆناخی پێشکۆتایی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند یاری دەکات، براوەی ئەم یارییەش لەگەڵ براوەی یاریی نێوان بایرن میونش و ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button