ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لاوترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگ بووەتە ئامانجی بارسێلۆنا

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا ئامانجی خۆی لە خولی ئینگلیزیی دیاریی کردووە و هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن. ئامانجەکەشیان بە لاوترین یاریزانی مێژووی پریمەرلیگ دادەنرێت.

ڕۆژنانەی میرەری بەریتانی بڵاو کردۆتەوە کە بارسا خواستیان لە کڕینی هارفی ئیلیۆتی یاریزانی لاوی یانەی فوڵهامی ئینگلیزیی هەیە کە ئەم وەرزە لە پریمەرلیگ دابەزینە خولی پلە یەکی ئەو وڵاتە.

ئیلیۆت تەمەنی تەنها 16 ساڵ و 30 ۆژ بوو کاتێک وەرزی بووری لە خولەکی 88 بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن بەشداریی پێکرا.

یاریزانە لاوەکە 30ی ئەم مانگە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی فوڵهام کۆتایی دێت. هاوشانی بارسا، یانەی لایپزیگی ئەڵمانییش کێبڕکێی ناوبراو دەکەن و ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش هەواڵەکەی میرەری سەبارەت بەم نیازانەی بارسا و لایپزیگ بڵاو کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button