ئینگلتەرا

بێرناردۆ سیلڤا گرێبەستەکەی نوێ کردەوە

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە نوێ کردەوە.

پێش چەند رۆژێک رۆژنامەنوسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریسازەکەی مان سیتی کرد و ئەمڕۆ هەواڵەکەی فەرمی کرد و رایگەیاند سیلڤا گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2026 نوێ دەکاتەوە.

پێشتر یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی خواستیکی زۆری لەسەر ئەو یاریزانە هەبوو و دەیویست بیگوازێتەوە تیپەکەی و هەروەها سیلڤاش رازی بوو بە پەیوەندی کردن بە یانە کەتەلۆنیەکە، بەڵام دواجار بەهۆی نالەباری باری دارایی بارسێلۆنا ئەم گواستنەوەیە سەرکەوتوو نەبوو.

بێرناردۆسیلڤا، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی پرێمەرلیگ، 4 نازناوی کاراباو کەپ، 2 نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و 2 نازناوی جامی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button