ئیسپانیاگرنگترین

جێگرەوەیه‌كی چاڤی بارسێلۆنا تووشی شۆک دەکات

یاریگا –

یەکێک لە به‌ربژێره‌كان بۆ شوێنی جاڤی وەک راهێنەری یانەی بارسێڵۆنا، شۆکێکی بەهێزی بە كارگێری یانە کەتەلۆنییەکە گەیاند.

ئیمانۆل ئەلگواسیل، ڕاهێنەری ئێستای یانەی ڕیال سۆسیداد، یەکێک بوو لەو راهێنەرە دیارانەی کە به‌ربژێر بوو بۆ جێگرتنەوەی چاڤی، ئەمەش بەهۆی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی  لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ ریال سۆسیداد=.

ئەلگواسیل له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، لە ئێستادا لە باشترین یانە کاردەکەم، کە ڕیاڵ سۆسیدادە، دڵخۆشم له‌ یانه‌كه‌م.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ریال سۆسیداد متمانەیان پێم هەیە، شانازیش دەکەم کە لەگەڵ تیپەکە كار ده‌كه‌م، دەمەوێت بەردەوام بم لە تۆمارکردنی مێژوو لەگەڵ ریال سۆسیداد، هیوادارم گرێبەستەکەم لەگەڵ تیپەکە درێژبکەمەوە، ئەوە خواستی منە.

ئەلگواسیل لە مانگی کانوونی دووەمی 2018 وه‌ك راهێنه‌ری ریال سۆسیداد ده‌ستبه‌كار بوو، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ ساڵی 2025 كۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button