ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیستی ئەو یاریزانانەی زیدان داوای دەکات ئاشکرا بوو

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانە دەکەن کە زینەدین زیدانی راهێنەری فڕەنسی داوایان کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە راهێنەری مێرنگی داوای 5 یاریزانی کردووە و نرخی ئەو یاریزانانەش دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن یۆرۆ. بۆیە پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا شاهانەکان لەگەڵ ئەو یاریزانانە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن.

زیدان بۆ وەرزی داهاتوو داوای هەریەکە لە پۆل پۆگبا، ئێدین هازارد، رۆدریگۆ، مێندی و لوکا یۆڤیچی کردووە و تێکرای ئەم یاریزانانەش نرخیان دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button