ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەم وەرزە بێڵینگهام بۆ بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەبێتە خێروبەرەکەت

یاریگا –

ئەم وەرزە ئاستە بەرزەکەی بێڵینگهام بۆ بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەبێتە خێروبەرەکەت، لەکاتێکدا ئەو ناوەڕاستکارە ئینگلیزییە ریزەکانی یانە ئەڵمانییەکەی بەجێهێشتووە.

رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی بەندەکانی گرێبەستەکەی جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری ریال مەدریدی ئیسپانی، لەوانەیە 30 ملیۆن یۆرۆی دیکە بچێتە سەر نرخی گرێبەستەکەی بێڵینگهام، کە هاوینی رابردوو بێڵی بەرامبەر 103 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتمۆندەوە روویکردە ریال مەدرید.

بێڵینگهام لەم وەرزە هەر گۆڵ و ئەسیستێک بکات یان هەر خەڵاتێکی تاکە کەسی بەدەست بهێنێت، بۆ بۆڕووسیا دۆرتمۆند دەبێتە خێروبەرەکەت، تەنانەت ژمارەی خولەکەکانیشی قازانج بە یانە ئەڵمانییەکە دەگەیەنێت، کە بێڵینگهام لەم وەرزە لەدوای ڤالڤێردی و رۆدیگەر و رۆدریگۆ چوارەمین یاریزانە لە رووی ژمارەی خولەکی یاریکردن، جود 3190 خولەک یاریی بە دریێسی ریال مەدرید کردووە.

بەگوێرەی بەندەکانی گرێبەستەکەی، ئەگەر بێڵینگهام ناوی لە باشترین پێکهاتەی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ یان باشترین پێکهاتەی فیفا بێت، یان خەڵاتی گۆڵکاری لالیگا بباتەوە ئەوا دەبێت ریال مەدرید پاداشتی بۆڕووسیا دۆرتمۆند بکاتەوە.

بێڵینگهام لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە لالیگاش بە کۆکردنەوەی 17 گۆڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی گۆڵکارانی خولەکە دێت و تەنیا ئارتیم دۆڤبیک هێرشبەری جیرۆنا گۆڵی زیاتر کردووە و خاوەنی 18 گۆڵە.

بێڵینگهام بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ئەگەر نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا لەگەڵ ریال مەدرید بباتەوە بەربژێری سەرەکی دەبێت بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، کە بەگوێرەی بەندەکانی گرێبەستەکەی کۆی گشتی پاداشتە دارییەکانی بێڵینگهام نابێت لە %30 زیاتر بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button