ئیسپانیا

بێڵینگهام لە ریال مەدرید دادەبڕێت

یاریگا –

جود بێلینگهام و رۆدریگۆ گۆس لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید بەهۆی نەخۆشییەوە ئامادەنەبوون، بێڵی لە یاریی داهاتووی ریال مەدرید بێبەش دەبێت.

ئێستا خوێندکارانی کارلۆ ئەنچیلۆتی گەیشتوونەتە سەختترین قۆناغی ئەم وەرزە و ئەم هەفتەیە دەبێت لە لالیگا رووبەڕووی ریال سۆسیداد ببنەوە و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش لە یاریگای بایرن میونشن رووبەڕووی ئەم تیپە ببنەوە.

ئەوان پێویستیان بە دوو بردنەوە و یەکسانبوون هەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و هیوادارن بتوانن بەسەر سۆسیداددا زاڵ بن و بە رۆحێکی باشەوە بچنە ناو یارییەکەوە بەرامبەر یاریزانەکانی تۆماس توخێل، بەڵام لەگەڵ ئەوەی رۆژێک ماوە، هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەیشت.

رادیۆی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بێلینگهام لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید بەهۆی کێشەی هەرس و هەوکردنی ریخۆڵەکان و گەدە ئامادەنەبوو، هەروەها رۆدریگۆش بەهۆی هەڵامەتەوە نەیتوانی یاوەری یاریزانانی دیکەی ئەم تیپە بکات.

بێڵینگهام بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ریال سۆسیداد بانگهێشت نەکراوە و لەو یارییە بێبەش دەبێت، بەڵام رۆدریگۆ ناوی لە لیستی یاریزانە بانگیهێشتکراوەکانی یارییەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button