ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە مەشقەکان

یاریگا –

فێرلان مێندی فەڕەنسی گەڕایەوە مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، فێرلان مێندی گەڕاوەتەوە مەشقەکانی یانەکە، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ئەمڕۆ بەتەنیا مەشقی کردووە، بەڵام جارێ نەگەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان.

هاوکات رۆژنامەنووسی کەناڵی فەرمی ریال مەدرید مێلچۆر رویز بڵاویکردووەتەوە، مێندی ئەمڕۆ بەتەنیا مەشقی کردووە، بەرامبەر ریال سۆسیداد یاری ناکات، بەڵام بۆ یارییەکەی بایرن میونشن ئامادە دەبێت و گرفتی نابێت.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە هەفتەی رابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆر ماندوو بوو، بەو هۆیە تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی بوو، نەیتوانی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکات.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە بۆ یارییەکەی ریال سۆسیداد، کە هەینی کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت، پشوو بە مێندی دەدات، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بۆ یارییەکەی بایرن میونشن کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرێوەدەچێت لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.

مێندی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 32 یاری یانەکەی کردووە، بەشێوەیەکئ گشتی 2,385′ خولەک یاری کردووە و گۆڵێکیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button