ئینگلتەرا

” لیڤەرپول بە بێ سەڵاح باشترە و دەكرێت دەستبەرداری ببن”

یاریگا- دەیڤید جەیمس، یاریزانی پێشووی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێی وایە بوونی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپول زۆر پێوویست نیە.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی ” دەیلی میرۆر” گواستویەتیەوە ئاشكرایكرد دەكرێت سەڵاح ڕیزەكانی ڕێدز جێبهێڵێت.

جەیمس ووتی: ئەگەر یانەكە نرخێكی گوونجاوی دەستكەووت دەتوانن هەر یاریزانێك لە ڕیزەكانیان بفرۆشن، ئەوە هەمووی پەیوەستە بە نرخی گرێبەستەكە.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر سەڵاح بچێتە مانچستەر سیتی ئەوە پێموانیە یارمەتیدەر بێت بۆ لیڤەرپول ، بۆیە باشترە بچێتە خولێكی دیكە.

” لیڤەرپول لە بنەڕەتدا پشت بە سەڵاح نابەستێت، بۆیە پێوویستە جێگرەوەی بدۆزینەوە”.

بەردەوام بوو ووتیشی:  محەمەد سەڵاح زۆر پێوویست نیە، پێشتریش ووتم ئەو یاریزانی گەورە نیە و لیڤەرپول بە بێ ئەو باشتر دەردەكەوێت لە یاریگادا.

شایەنی باسە ئەستێرە میسڕیەكە لەم  وەرزەدا لەگەل ڕێدز هەشت گۆڵی تۆمار كردووە و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیتوانی بەشداری یاریەكەی لیستەر سیتی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button