ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح لەلایەن ئەستێرەیەكی لیڤەرپوول رەخنەباران دەكرێت

یاریگا –

جیمی كاراگێر، ئەفسانەی پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رەخنە لە ئاستی ئەم وەرزەی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەكە دەگرێت.

شەوی رابردوو ئێڤەرتن لە یاریگای گۆدیسۆن پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

بە دۆڕانی دێربی مێرسیساید بەرامبەر ئێڤەرتن هیواكانی لیڤەرپوول بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكرد.

لەو یارییەدا محەمەد سەڵاح بەشێوەی سەرەكی بەشداریكرد و نەیتوانی هیچ شتێك پێشكەشی یانەكەی بكات و ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد.

جیمی كاراگێر لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت، دەربارەی ئاستی محەمەد سەڵاح گوتی: 

محەمەد سەڵاح یەكێكە لە ئەفسانەكانی لیڤەرپوول، بەڵام ئەوەی لەم وەرزەدا بینیمان سێبەرەكەی بووە.

لەم وەرزەدا لیڤەرپوول تەنیا نازناوی جامی كاراباوی بەدەستهێنا كاتێك لە یاری كۆتایی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە چێڵسی بردەوە.

پرێمەرلیگ كۆتا نازناو بوو لەم وەرزەدا كە بتوانێت ركابەری بكات، دوای ئەوەی لە هەردوو پاڵەوانییەتی یۆرۆپا لیگ و جامی یەكێتیی ئینگلتەرا ماڵئاوایی كرد.

جیمی كاراگێر

لە ئەگەری بردنەوەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر برایتن ئەوا لیڤەرپوول دادەبەزێتە ریزبەندی سێیەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button