ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول شوێنگرەوەی سەڵاح دیاری دەکات

یاریگا –

لیڤەرپوول دەیەوێت لیروێ سانێی ئەڵمانی بکات بە شوێنگرەویە محەمەد سەڵاح.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بە نیازە لیروێ سانێی ئەستێرەی بایرن میونشن بکات بە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح.

گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت، بە ئەگەرێکی زۆر ئەم وەرزە کۆتا وەرزییەتی لەگەڵ رێدز، پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە ئیتیحاد یان هیلالی سعودی بکات.

بەهەمان شێوە، گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەکەش لە هاوینی 2025 لەگەڵ یانە باڤارییەکە کۆتایی دێت، نرخی ئێستای یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوە 70 ملیۆن یۆرۆیە.

سانێ لە 2016 تا 2020 بۆ ماوەی 4 وەرز یاری بۆ مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کردووە و ئەزموونێکی زۆری لە پرێمەرلیگ هەیە، هە ربۆیە لیڤەرپوول ئەو یاریزانە بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی محەمەد سەڵاح دادەنێت.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 37 یاری بۆ بایرن کردووە، 9 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی درووستکردووە.

سانێ لەگەڵ مانچێستەر سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button