ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

لیڤەرپوول بڕیار لەسەر محەمەد سەڵاح دەدات

رێدز ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت

یاریگا –

لیڤەرپوول ئامادەیە پێشوازی لە ئۆفەرەکانی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بکات.

لە هاوینی رابردوودا، چەند یانەیەکی سعودی هەوڵی زۆریان بۆ گواستنەوەی محەمەد سەڵاح، یاریزانی لیڤەرپوولدا، تەنانەت ئیتیحاد ئامادەبوو بڕی 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئەستێرە میسڕییەکە خەرج بکات و مووچەی ساڵانەی بگەیەنێتە 65 ملیۆن پاوەند.

تۆڕی هەواڵی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بگرێت و ئامادەیە بە بڕە پارەیەکی گونجاو، رێگە بە چوونە دەرەوەی سەڵاح بۆ سعودیە بدات.

پێشبینی دەکرێت، جارێکی دیکە ئیتیحاد بێتەوە نێو رکابەرییەکانی سەر گواستنەوەی سەڵاح، بەڵام ئەمجارە هیلالیش هاتووەتە سەرهێڵ و ئامادەیە بڕی 70 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی سەڵاحی تەمەن 31 ساڵان لە لیڤەرپوول ماوە، بۆیە ئەم هاوینە دوا دەرفەتە بۆ دەستکەوتی دارایی گەورە لە سەڵاح.

یانەکانی سعودیە تەنیا چاویان لە سەڵاح نییە، بەڵکو ئامادەن پارەیەکی زۆر لە پێناو گواستنەوەی کێڤن دی بڕۆین، یاریزانی مانچێستەر سیتی خەرج بکەن.

سەڵاح لەم وەرزەدا دەیەوێت بۆ جاری دووەم لەگەڵ لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت و ئێستا بە جیاوازی گۆڵ لە دواوەی ئارسیناڵی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button