راپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەو ئەستێرانەی ئەمڕۆ جەژنە پیرۆزەیان لە موسڵمانان کردووە

یاریگا –

بەبۆنەی جەژنەی رەمەزانی پیرۆز ئەمڕۆ چەندان ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیرۆزبایی جەژنیان لە موسڵمانان کردووە، هەریەکەیان بە جۆرێک گوزارشتیان لە هەستی خۆیان کردووە و پەیامی جیاوازیان بڵاوکردووەتەوە.

کریستیانۆپ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕ نووسیویەتی :’جە‌ژنتان پیرۆز بێت! بەهیوای خۆشی و ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەک لەم رۆژە تایبەتەدا’.

مەسعوود ئۆزیل، یاریزانی ئەڵمانی پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئارسێناڵی ئینگلیزی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی X نووسیویەتی :’خوشکان و برایانی موسڵمان جەژنتان پیرۆز بێت’.

محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیش لە سۆشیاڵ میدیا بە زمانی عەرەبی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی کردووە و نووسیویەتی :’جەژنتان پیرۆزبێت و هەموو ساڵێک بەخۆشی بێت’.

لەلایەکی دیکەوە ئەستێرەکانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لە موسڵمانان کردووە، ئێرلینگ هالاند و رۆدری و جۆن ستۆنز لە پیرۆزباییکردنەکەدا بەشدارییان کردووە.

یایا تۆرێ، ئەستێرەی کۆتدیڤواری پێشووی مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا لە سۆشیاڵ میدیا وێنەی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی :’خوشکان و برایان لە سەرنسەری جیهان جەژنتان پیرۆز بێت’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button