یاریگا

هەواڵێکی ئێجگار خۆش لە ڕاهێنەری پورتوگالەوە بۆ هەوادارانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا- فێرناندۆ سانتۆس هەواڵێکی ئێجگار دڵخۆشکەری دا بە هاندەرانی پورتوگال و هەوادارنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە بارەی ئەو پێکانەی لە یاریی ڕابردووی یوڤێنتوس بەرامبەر لازیۆ تووشی هات و بەهۆیەوە لە خولەکی 76 یاریگای جێهێشت.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕاهێنەرەکەی پورتوگال گوتی: “ڕۆناڵدۆ لەسەر چیمەن بووه و هەموو ڕاهێنانەکانیشی ئەنجمام داوە. شتەکە جیاوازە. لە کاتی ڕاهێنانەکاندا هیچ قسەیەکی نیگەرانی نەبووە، چونکە هەر لە ژۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە زانیویەتی کە گرفتێکی نییە. بۆیە بۆ هەر سێ یارییەکەمان ئامادەیە.”

دۆن و هاوڕێیانی سبەینێ لە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەندۆرا و، پاشانیش لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و کرواتیا یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button