ئیسپانیاگرنگترین

كومان بە لێدوانێك گریزمان شۆك دەكات

یاریگا: ڕونالد كومان ، ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە لێدوانێك ئەنتوان گریزمان شۆك دەكات.

بارسێلۆنا توانی لە یەكەم یاری وەرزی نوێی چامپیۆنسلیگ لە نێو یاریگای خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ڤێرینڤارۆس بباتەوە.

لە لێدوانی دوای بردنەوەكەیان كومان ووتی: بەشداری نەكردنی گریزمان هیچ پەیوەندیەكی بە كلاسیكۆوە نیە، هەموو یاریەك پێكهاتەیەكی گونجاو دەستنیشان دەكەم، ڕۆژی شەممە یاریەكی جیاوازە، ئەو كاتە پێكهاتەكە دەبینین.

هەروەها ووتیشی: بەشداری نەكردنی گریزمان مانای ئەوە نیە لە كلاسیكۆ سەرەكی دەبێت.

لە كۆتایشدا ووتی: كارتە سورەكەی پیكێ سزایەكی سەخت بوو ، ڕاستە هەڵە بوو بەڵام كارتێكی زەرد بەس بوو، ئەو بارسایەم خۆش دەوێت، بەلام بارسایەكم خۆش ناوێت كە خاو و ماندوێتیان پێوە دیار بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button