ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بێرناردۆ سیلڤا مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵێت و روودەکاتە بارسێلۆنا

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و ئەم هاوینە مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵێت و روودەکاتە بارسێلۆنا.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، بێرناردۆ سیلڤا یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاریداوە ئەم هاوینە خەونەکەی بهێنێتە دی و ریزەکانی مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵێت و روودەکاتە بارسێلۆنای ئیسپانی، کە چەند ساڵێکە دەنگۆی چوونی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە هەیە.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، بێرناردۆ پەیوەندی بە جواو فیلێکس و جواو کانسێلۆ یاریزانانی پۆرتوگاڵی یانەی بارسێلۆنا کردووە و لەبارەی پەیوەندیکردنی بەو یانەیە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو دوو هاونیشتیمانیییەی کردووە، بێرناردۆ دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 10ـی بارسێلۆنا بپۆشێت و ببێتە جێنشینی لیۆنێل مێسی لە یانەکە.

سیلڤا (29 ساڵان) تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە یانەکەی 50 ملیۆن پاوەندە.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، گواستنەوەی بێرنانردۆ یەکەم داواکاری ئەم هاوینەیەی چاڤی دەبێت و گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵییەکە یەکەم کاری ئەم هاوینەی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت، کە هاوینی رابردووش یاریزانە پۆرتوگاڵییەکە نزیکبوو رووبکاتە بارسا بەڵام دواتر پیپ گواردیۆلا رازیکرد لە یانەکە بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button