ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتێکی نوێ؛ مانەوەی چاڤی قەیرانێکی گەورە لەناو بارسێلۆنا دروست دەکات

یاریگا –

مانەوەی چاڤی لە بارسێلۆنا ئەگەرچی دڵی هاندەرانی یانەکە خۆش دەکات، بەڵام قەیرانێکی گەورە لەنێو ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەکە دروست دەکات.

رادیۆی RAC1ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەرچی یاریزانەکان و خوان لاپۆرتا تامەزرۆ بوون بۆ ئەوەی چاڤی هێرناندێز لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەڵام بەشێل ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەکە دژی مانەوەی راهێنەرە کەتەلۆنییەکەن، تەنانەت لەوانەیە بەشێکیان دەست لەکار بکێشنەوە، ئەگەر مانەوەی راهێنەرەکە رابگەیەنرێت.

رادیۆیە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، چاڤی هیرناندێز و خوان لاپۆرتا لەو کۆبوونەوەیەی دوێنێ ئێوارە بە ئامادەبوونی دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا ئەنجامیان دا، بە تەواوەتی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی بارسێلۆنایان تووڕە کردووە، رافا یوستی جێگری سەرۆکی یانەکە، ئێنریک ماسیپ و بۆیان کریکیچ ئەندامانی کارگێڕی یانەکە پێیانوایە مانەوەی چاڤی مانەی رێز نەگرتنە لە بڕیاری ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەکە.

رادیۆی RAC1 رایگەیاندووە، چاڤی لەگەڵ لاپۆرتا رێککەوتووە رۆڵی ئۆسکاری برای لەناو دەستەی راهێنەران بگۆڕێت و گۆڕانکاریی بنەڕەتی و گەورە لە دەستەی راهێنەرانی بکات و راهێنەری توانای جەستەیی بگۆڕێت، لاپۆرتاش بەڵێنی بە چاڤی داوە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە هێنانی یاریزانی نوێ تیپەکەی بەهێزتر بکات.

چاڤی سەرەتای ئەمساڵ دەستی لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا کێشایەوە، بەڵام لەگەڵ دوێنێ چوارشەممە رازی بوو لە بڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە و وەرزی داهاتووش لەسەر راهێنەرایەتیکردنی یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button