ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح گۆڵەکەی پێشکەشی هاوڕێیەکی کرد

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ توانی هاتریک بکات و یەکێک لە گۆڵەکانیشی پێشکەش بە مۆمن زەکەریای هاوڕێ لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد.

هێرشبەرە میسڕییەکەی رێدز ئەمشەو دوای تۆمار کردنی گۆڵێ سێیەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد بە شێوەیەکی جیاواز ئاهەنگی گێڕا و دوای یارییەکەش هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و گووتی ” ئەو گۆڵەم پێشکەشی مؤمن زەکەریای هاوڕێم لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەم کردووە، ئەو ماوەیەکە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن بووە و ئەو ماوەیە بیرم هەر لای ئەوە و هیوادارم بەم گۆڵە توانی بێتم کەمێک لە ئازارەکانی کەم بکەمەوە “.

زەکەریا پێشتر لەگەڵ محەمەد سەڵاح لە هەڵبژاردەی میسڕ یاریی کردووە و پەیوەندیەکی دۆستایەتی باشی لەگەڵ هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول هەیە و بەم دواییە تووشی نەخۆشی ALS کە جۆرێک لە نەخۆشی عەسابە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button