ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نویترین زانیاری لەسەر گواستنەوەی هازارد بۆ ریال مەدرید

یاریگا-
ئێدین هازارد، ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵاند خۆی یەکلا کردۆتەوە و وەرزی داهاتوو دەیەوێت بچێتە ئیسپانیا.

رۆژنامەی سەنی بریتانی نوێترین زانیاری لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی بلوزی دەستکەوتووە و بڵاویکردۆتەوە ئەم یاریزانە بە بڕێکی خەیاڵی دەچێتە مەدرید و موچەی ساڵانەشی 23 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، هەروەها بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 260 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هازارد چەندینجار داوای بەرپرسانی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە پێناو پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ریال مەدرید رەتکردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button