ئه‌وروپافه‌ره‌نساڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: لیل رێز لە ئێدین هازارد دەگرێت

یاریگا –

یانەی لیلی فەڕەنسی رێز لە ئێدین هازارد ئەستێرەی بەلجیكی و یاریزانی پێشووتری یانەكەی دەگرێت.

شەوی رابردوو لیل لە یاریگای خۆیدا میوانداری رێنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی لیگ وەن.

پێش دەستپێكردنی یارییەكە هاندەرانی لیل بانەرێكی گەورەی ئەستێرە بەلجیكیەكەیان بەرز كردەوە.

لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو ئێدین هازارد بە بەشێوەیەكی یەكجاری وازهێنانی خۆی لە یاریكردن راگەیاند.

هازارد لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە لیلەوە كرد و تا ساڵی 2012 لەو یانەیە بەردەوام بوو، دواتر بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و پاشان بە 100 ملیۆن یۆرۆ روویكردە ریال مەدرید.

لیل لە هەژماری فەرمی خۆیان ئاشكرایانكرد كە یەكێك لە ناوەندەكانی مەشق و راهێنانەكانی یانە فەڕەنسیەكە بە ناوی هازاردەوە ناونراوە.

هەروەها هاندەرانی لیل بە تیفۆیەكی گەورە پێشوازییان لە یاریزانەكەی پێشووتریان كرد.

هازارد دڵخۆشی خۆی دەربڕی و سوپاسی هاندەرانی لیلی كرد و بە پێكەنینەوە گوتی:

ئێستا ئەتوانم بە منداڵەكانم بڵێم كە ئەفسانەیەك بووم لە مەدرید، ببورە لە لیل.

هازارد لەگەڵ لیل توانیویەتی نازناوەكانی لیگ وەن و جامی فەڕەنسا بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button