ئینگلتەراگرنگترین

یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژوو کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ گۆردن بانکس گۆڵپارێ مێژوویی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
گۆردن  لە پێکهاتەی سەرەکی دا بوو لە جامی جیهانی ١٩٦٦ کە بوونە پاڵەوانی جیهان. ناوبراو بە خاوەنی یەکێک لە جوانترین گەڕاندنەوەکانی تۆپی پێ دادەنرێت کاتێک لە جامی جیهانیدا لە مەکسیکۆ لێدانێکی پێلێی گەڕاندەوە. تا کۆتایی تەمەنیشی ٧٣ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامدا.

لەسەر ئاستی یانەش لەگەڵ ستۆک ستی دا لە ١٩٧٢ بوونە براوەی جامی خولی ئینگلتەرا و هەروەها گۆڵپارێزی لێیستەر ستیش بووە.

گەڕاندنەوەکەی بانکس بەرامبەر پێلێ

 

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close