ئینگلتەراگرنگترین

دوای 11 ساڵ هازارد چاوی بە منداڵە تۆپ هێنەرەوەکە کەوتەوە

یاریگا –

هازارد چاوی بەو کوڕە کەوتەوە کە 11 ساڵ لەمەوبەر لە یارییەکدا لێیدا.

لە ساڵی 2013 چێڵسی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی خولی ئینگڵتەڕا بووە میوانی سوانزی سیتی، یارییەکە 2-0 لە بەرژەوەندی سوانزی کۆتایی هات.

بەڵام یارییەکە رووداوێکی چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینی کاتێک لە خولەکی 80 ئێدین هازاردی بەلجیکی هێرشی کردە سەر منداڵێکی تۆپ هێنەرەوە و ئازارێکی زۆری پێ گەیاند.

بەهۆی ئەو رووداوە ئەستێرە بەلجیکییەکە بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و سێ یاریش سڕکرا. بەڵام دواتر لەگەڵ منداڵەکە داوای لێبوردنیان لە یەکتر کرد و بابەتەکە چارەسەرکرا.

هەر بەهۆی ئەو رووداوە هازارد لەگەڵ ئەو کوڕە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی درووستکرد، پاش تێپەڕینی 11 ساڵ بەسەر ئەو رووداوە، دوێنێ چوارشەممە جارێکی دیکە چاویان بە یەکتر کەوتەوە.

ئێدین لە هەژماری فەرمی خۆی وێنەیەکی خۆی و چاڕلی مۆرگنی (کوڕەکە) بڵاوکردووەتەوە و نوسوییەتی “یەکێک لە خۆشییەکانی خانەنشینبوون ئەوەیە چاوت بە هاوڕێ دێرینەکانت دەکەوێتەوە، بە درێژایی 11 ساڵی رابردوو رێگەیەکی دوور و درێژت بڕیووە هاوڕێکەم.

هازارد لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە تەمەنی 33 ساڵی بەشێوەیەکی یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

هازارد وازی لە یاریکردن هێنا

بابەتی زیاتر

Back to top button