جیهانگرنگترین

هازارد وازی لە یاریکردن هێنا

یاریگا –

یاریزانی پێشووی چێڵسی و ریال مەدرید بە فەرمی وازی لە یاری تۆپی پێ هێنا.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Eden Hazard (@hazardeden_10)

ئەستێرەی بەلجیکی تەمەن 32 ساڵان، بەیاننامەیەکی درێژی لە هەژماری ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نووسیویەتی

پێویستە گوێ لە خۆت بگریت و لەکاتی گونجاودا بڵێیت ستۆپ. دوای 16 ساڵ و زیاتر لە 700 یاری، بڕیارمدا کاروانی پیشگەری خۆم کۆتایی پێبهێنێت و واز لە یاریکردن بهێنم. توانیم بگەمە خەونەکەم، لە زۆر یاریگای جیهان یاریم کرد و چێژم وەرگرت. لە ماوەی کاروانی وەرزشیمدا، بەختەوەر بووم چونکە کارم لەگەڵ راهێنەر و یاریزانی گەورە کردووە. سوپاسی هەمووان دەکەم و بیری هەمووتان دەکەم. دەمەوێت سوپاسی یانەکانی لیل، چێڵسی و ریال مەدرید بکەم، هەروەها سوپاسی یەکێتیی تۆپی پێی بەلجیکاش دەکەم، کە منیان دەستنیشان دەکرد. سوپاسێکی تایبەت بۆ خێزان، هاوڕێ و راوێژکاران و تەواوی ئەو کەسانە دەکەم، کە بەردەوام لە ساتە خۆش و ناخۆشەکاندا لەگەڵ بوون. لە کۆتاییدا سوپاسێکی زۆر گەورەی هەوادارانم دەکەم، کە بەردەوام بەدوای هەوڵەکانم دەکەوتن، هاندانی ئێوە زۆر یەکلاکەرەوە بوو. ئێستا کاتی ئەوەیە کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستانی خۆم بەسەر ببەم و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکەمەوە. هاوڕێیان بە نیازی دیدار بەڵام دوور لە چیمەنی یاریگا.

هازارد کاروانی وەرزشییەکەی لە ساڵی 1995 لەگەڵ یانەی رۆیاڵ برەینۆسی بەلجیکی دەستپێکرد، پاشان پەیوەندی بە یانەی توبیزێ کرد و پاشان، کاروانە گەورەکەی لەگەڵ ئەکادیمیای لیل، لە ساڵی 2005 دەستپێکرد.

هازارد لە ماوەی پێنج وەرزدا لەگەڵ لیل، 147 یاری کرد و خاوەنی 36 گۆڵ بوو، پاشان لە هاوینی ساڵی 2012 پەیوەندی بە چێڵسی کرد. لەو ماوەی لەگەڵ بلووز یاری کرد، 85 گۆڵی لە کۆی 245 یاریدا کرد. پاشان لە ساڵی 2019 بووە یاریزانی مەدرید و خاڵی وەرچەرخانی کاروانی وەرزشی هازارد بوو. چونکە لە کۆی چوار وەرزدا تەنیا بەشداری لە 54 یاریدا کرد و تەنیا چوار گۆڵی کرد.

لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکاش، هازارد خاوەنی 126 یارییە و 33 گۆڵیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button