ئیسپانیاگرنگترین

ئێدین هازارد بۆ یەکەمجار باسی هۆکاری قەڵەوبوونی و هۆکاری شکستهێنانی لە مەدرید دەکات

یاریگا –

ئێدین هازارد یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانانی مێژووی ریاڵ مەدرید، لە یەکەم رۆژی پەیوەندیکردن بە یانەکەوە هەمووانی شۆککرد کاتێک بە کێشێکی زۆرەوە گەیشتە بارەگای لۆس بلانکۆس.

هازارد لە 2019دا بە 107 ملیۆن دۆلار لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد. دوا کۆتایی وەرز لە پریمەرلیگ لە باشترین ئاستی خۆیدا بوو بەڵام بەسەربردنی پشوو بەر لە پەیوەندیکردن بە یانە تازەکەیەوە هەمووشتێک گۆڕا.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هازارد ئەنجامداوە و لەوبارەیەوە وتی

کاتێک وەرزمان لەگەڵ چێڵسی تەواوکرد، یەکێک بوو لە باشترین وەرزەکانی من. بەخۆمم وت ئەم هاوینە کۆتا جارە دەتوانم پشوو بدەم و کە پەیوەندیم بە ریاڵ مەدریدەوە کرد ئەمە نامێنێت، هەربۆیە چێژ لە پشووەکەت وەرگرە. بەڵام زیادەڕەویم تێداکرد. حەوت ساڵ لە ئینگلتەرا بوو بە بێ ئەوەی لە کریسمس یش پشوو بدەین، هەر بۆیە ئەو چوار هەفتە پشووەکەی کە هەمبوو بڕیارمدا بە گۆشت برژاندن و شەراب خواردنەوە  بەسەری ببەم. بەڵام ئەوەبوو لە مەدرید شتەکان بە باشی نەڕۆیشتن.

لە پرسیارێکی دیکە کە ئایا حەزی دەکرد هەمان توانای پابەندبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هەبووایە ؟
نەخێر ئەوە بۆ من نەکراوە، ئەگەر وەکو رۆناڵدۆم بکرایە(لەرووی مەشقەوە) هەرزوو بێزار دەبووم. دوای مەشقەکان بە ئاوی سارد خۆم دەشت و  دەموت تەواو لێم گەڕێن. دەچوومە ماڵەوە بیرەیەکم دەخواردەوە و یاری کارتمان دەکرد و دوو کاتژمێر لەگەڵ منداڵەکان یاریم دەکرد، ئەوە دەرمانی من بوو!
بۆ شکستی هێنا ؟
من حەزم دەکرد بەشێوازی خۆم یاری بکەم و سەربکەوم بەڵام مەدرید لە هەموو یاریزانێک گەورەترە و زەحمەتە لەوێ بە ئارەزووی خۆت یاری بکەیت. رەنگە پێویست بوو زیاتر مەشق بکەم تا سەربکەوم بەڵام لە خراپترین کاتەکانیشدا تووشی پێکان دەهاتم. سەرلەنوێ دەچوومە نەشتەرگەری، نەخۆشخانە و پەڕاندنی قۆناغەکانی چاک بوونەوە. لە وەرزی دووهەم کە ئەنچلۆتی هات بە باشی خۆم ئامادەکرد بەڵام جەستەم و ئازارەکان و پێکانەکان رێگەیان نەدام.
کاروانی یاریکردنی هازارد بە یەکێک لە خراپترین گواستنە گەورەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت و تا گەیشتەئەوەی پاش رۆیشتنی لەو یانەیە وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button