ئیسپانیاگرنگترین

هازارد لە نێوان مێسی و رۆناڵدۆ یەکیان هەڵدەبژێرێت

یاریگا –

ئێدین هازاردی بەلجیکی لە نێوان مێسی و رۆناڵدۆ دڵخوازترینی هەڵدەبژێرێت.

ئێدین هازاردی ئەستێرەی پێشووی چێڵسی و ریال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ پۆدکاستی ئۆبی وەن، وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دایەوە.

مێسی یان رۆناڵدۆ؟

مێسی بە پەسەند دەزانم، خەڵکی بۆچوونی جیاوازیان هەیە، رۆناڵدۆ گۆڵکارە و نازناوت بۆ بەدەستدەهێنێت، لە تەمەنی 50 ساڵیش گۆڵت بۆ دەکات، بەڵام من زیاتر مەیلم بەلای شێوازی یاریکردنی مێسییە، بەڵام بەرای من زیدان باشترین یاریزانی مێژووە

خولی فەڕەنسی یان سعودی؟

هاوڕای کریستیانۆ نیم کە دەڵێت خولی سعودی لە خولی فەڕەنسی بەهێزترە، ئەگەر دوو یانەی فەڕەنسی و سعودی رووبەڕوو ببنەوە، یانە فەڕەنسییەکە یارییەکە دەباتەوە.

باشترین پێنج یاریزان کە یاریت لەگەڵ کردوون؟

کەریم بێنزێما، لوکا مۆدریچ، کێڤن دی بروین، خوان ماتا و فرانک لامپارد باشترن پێنج یاریزانن کە یاریم لەگەڵ کردوون.

ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ؟

ڤینیسیۆس تا 10 بۆ 15 ساڵی دیکە لە لووتکەدا دەبێت، وە من هەوادارێکی گەورەی رۆدریگۆم.

دەڵێن نێوانت لەگەڵ کارلۆ خۆش نەبوو.

نا نا کارلۆ باشترینە، ئەو باشترینە، من زۆر شێوازەکەیم خۆشدەوێت.

زیدان دەتوانێت ببێتە راهێنەری یانەیەکی ئینگلیزی؟

بێگومان زیدان دەتوانێت هەمووشتێک بکات، بەڵام راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد نا (بە پێکەنینەوە)

دەڵین کرووس بە راپە باسی تۆی کردووە؟

کرووس دوێنێ هاتە ماڵمان تا منداڵەکەی بباتەوە، خەڵکی لەخۆیانەوە قسە درووست دەکەن.

بێڵینگهام؟

واو ئەوە چ یاریزانێکە، بەختم هەیە کە قسەم لەگەڵی کردووە، لە دۆرتموندیش بینەری بووم، کوڕێکی زۆر نایابە.

پرێمەرلیگ زۆر سەخت بووە، ئێستا مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە چێڵسی باشترن، بەڵام تۆتنهام نا (بەپێکەنینەوە) وەک ئەفسانەیەکی چێڵسی ناتوانم ئەوە بڵێم.

بابەتی زیاتر

Back to top button