ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: بەهۆی تویتەکەی لەسەر مێندی، سزادانی بێرناردۆ سیلڤا ڕاگەیاندرا

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە فەرمیی سزای بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی مان سیتی ڕاگەیاند.

سزاکەی سیلڤا بۆ ئەو تویتە دەگەڕێتەوە کە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر یاریزانە پورتوگالییەکە تێیدا بینیامین مێندی هاونیشتیمانی چواندبوو بە منداڵە کارتۆنێکی ڕەشپێست. ئەگەرچی خودی مێندی بابەتەکەی هاوڕێیانە وەرگرت، بەڵام هەر زوو کاردانەوەی سۆشیاڵ میدیای لێ کەوتە و وەک توانجی ڕەگەزپەرستی لێکدرایەوە، تا کار گەشتە ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بێتە ناوەوە و ئەمڕۆ سزای پورتوگالییەکەی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی سزاکە، سیلڤا بۆ یەک یاری ڕادەگیردرێت و، هاوکات بڕی 50 هەزار پاوەندیش سزا ماددیەکەیەتی. بەمەش ناوەڕاستکارەکەی ستیزنس ناتوانێت بەرامبەر چێڵسی یاری بکات لە گەڕی 13ی یارییەکانی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button