ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا شوێنی بێرناردۆ سیلڤا بە یاریزانێکی تر پڕ دەکاتەوە

یاریگا –

چاڤی بە دوای یاریسازێک دا دەگەڕێت، هەر بۆیە داوای لە خوان لاپۆرتا کردووە یاریزانێک بۆ پۆستی ژمارە 10 وەربگرێت.

بێرناردۆ سیلڤا و جیۆڤانی لۆسێلسۆ دوو بژاردە سەرەکی یانە کەتەلۆنییەکەن. بژاردەی یەکەمیان نزیکە لە مەحاڵەوە، وەک لە دوو هاوینی رابردوودا بینیمان، تەنها لە کاتێکدا گواستنەوەی سیلڤا بە فەرمی دەکرێت کە بارسێلۆنا فرۆشتنێکی گرانبەها ئەنجام بدات. بەڵام مانچێستەرسیتی بەلایەنی کەمەوە 80 ملیۆن یۆرۆی لەبەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانەدا دەوێت.

بە گوتەی خاڤی میگێل رۆژنامەنوسی دیاری ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا بژاردەیەکی تری لە بەردەم دایە دەتوانێت لە بڕی بێرناردۆ سیلڤا بیگوازێتەوە ئەویش جیۆڤانی لۆ سێلسۆی یاریزانی یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینییە.

پەیوەندی نێوان بارسێلۆنا و تۆتنهام باشە، بەم نزیکانە سپێرز لە جامی خوان گامپەر میوانداری بارسێلۆنا دەکات. لۆ سێلسۆ کە نرخی گواستنەوەکەی زۆر کەمترە لە بێرناردۆ سیلڤا، پێدەچێت بژاردەی کۆتایی بارسێلۆنا بێت و بەم نزیکانە بە یەکجاری بچێتە رێزی تیپەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button