بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بە فەرمی بێنیامین مێندی پەیوەندی بە لۆریان کرد

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی بێنیامین مێندی پەیوەندی بە یانەی لۆریانی فەڕەنسی کرد

کەمێک لەمەوبەر یانەی لۆریان لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ بێنیامین مێندی گەیشتوونەتە رێککەوتن و یاریزانە فەڕەنسییەکە پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە.

گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن 29 ساڵانییەکە لەگەڵ لۆریان تا هاوینی ساڵی 2025 دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکەش.

مێندی نزیکبوو لە پەیوەندیکردن بو خولی رۆشەنی سعودی، بەڵام لۆریان بە خێرایی هاتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی ناوبراو، توانیی هەرزوو گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە ساڵی 2021 تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی، لەوکاتەوە نەیتوانیووە بەشداری هیچ یارییەک بکات، ماوەیەکی زۆریش زیندانی کرا.

بەڵام هەینی رابردوو دوای نزیکەی دوو ساڵ، دادگا بێتاوانی ناوبراوی سەلماند و سەرجەم تۆمەتەکانی لەسەر لابردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button