ئه‌وروپاگرنگترین

رەگراگی و رۆسۆنیۆر پاڵێوراون بۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

هەردوو راهێنەر؛ وەلید رەگڕاگی مەغریبی و لیام رۆسۆنیۆری ئینگلیزی دەرفەتی راهێنەرایەتیکردنیان لە یانەیەکی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا بۆ هاتووەتەپێش.

رەگڕاگی دوای ئەزموونە سەرکەوتووەکەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە توانی سیمای تیمێکی تەواو کێبڕکێکاریان بۆ دروستبکات بەتایبەت لە مۆندیالی 2022 کە گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین، لە سەرەتای مانگی مارس/ئازار بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستی لەکار کێشایەوە.

فەرمی؛ راهێنەرێکی بەناوبانگ دەستی لە کار کێشایەوە

هەرچی رۆسۆنیۆرە، لە زستانی ئەم ساڵ لە جێگەی ئینزۆ مارێسکا پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی وەرگرت بە گرێبەستێکی شەش ساڵ و نیوی، کەچی دوای تەنها سێ مانگ و نیو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە بەهۆی ئەنجامە وێرانەکانی بلووزەوە.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لەنێویاندا لیکیپی فەڕەنسی، ئەو دوو را‌هێنەرە پاڵێوران بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی یانەی پاریس ئێف سی ئەو وڵاتە.

یانە تازە دامەزراوەکەی پایتەخت وەرزی رابردوو یەکەمین ئەزموونی خۆیان لە خولی فەڕەنسی تاقیکردەوە. لە دۆخی مەترسی بۆ دابەزین، بەڵام ئانتۆن کۆمبوای راهێنەری بەناوبانگی فەڕەنسیوەک فریادڕەسێک لە مانگی فێبرایەری ئەم ساڵ بە هانای یانەکەوە هات و لە دابەزین رزگاریکردن، تەنانەت گەیاندنیە پلەی 11 وەک ناوچەیەکی ئارام.

بەربژێرکردنی رەگڕاگی و رۆسۆنیۆر لەکاتێکدایە هێشتا ئانتوان قسەی کۆتایی نەکردووە بۆ مانەوە. رۆشتنی لە یانەکە ئەگەرێکی بەهێزە و بەشێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بەدڵنیاییەوە پاریس ئێف سی جێدە‌هێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button