گرنگترینمۆندیالی 2026

شۆک؛ راهێنەری پۆرتوگال دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت!

Yariga App

یاریگا –

هەواڵێک هاندەرانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەهەژێنێت کە راهێنەرەکەیان دەستبەردای پۆستەکەی دەبێت.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە را‌هێنەرایەتی مارتینێزی ئیسپانیی بە خەونی گەورەی بردنەوەی یەکەمین مۆندیال لە مێژووی خۆیاندا هاتوونەتە نێو کەشوهەوای ئەمریکای باکوورەوە کە وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک میواندارێتی وەشانی 2O26 دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسەوە، کە پشتی بە سەرچاوەکانی نێو کامپی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەستووە، مارتینێز لەدوای تەوابوونی مۆندیالەکە دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت.

سەرچاوەکە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکات، ئاشکرایکردووە کە بڕیارەکەی مارتینێز پەیوەندی نابێت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردەوە لە جامی جیهانی.

لە کۆتا بەشی زانیارییەکانیدا سکای سپۆرتس ئەوەشی ئاشکراکردووە کە یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال پەیوەندی بە خۆزێ مۆرینیۆ کردووە و لەگەڵ سپێشەڵ وەن رێککەوتنی زارەکییان کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە لەدوای مۆندیال، بەڵام خۆزێ سەرەنجام پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ راهێنەرایەتی یانە شاهانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button