گومان لە بەشداریكردنی ئەستێرەیەک لە مۆندیال دەكرێت
تەنیا 10 رۆژ بۆ مۆندیال ماوە

یاریگا –
گومان لە بەشداریكردنی ویلیام سالیبا بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە یارییەكانی مۆندیالی 2026 دەكرێت.
تەنیا 10 رۆژ بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2026 ماوە.
🚨EXCL: 🔴⚪️🇫🇷 #PL |
❗️William Saliba pourrait être absent plusieurs semaines.
🩺 Déjà diminué avant la rencontre face au PSG, William Saliba a aggravé sa blessure durant le match.
🏥 Le français souffre toujours et son état suscite une réelle inquiétude au sein de la FFF à… pic.twitter.com/Cy0gHDTMWI
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 1, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی فووت مێركاتۆ، ویلیام سالیبا گومان دەكرێت بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاكان دووربكەویتەوە.
سالیبا پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان پێكانی هەبووە و لە كاتی یارییەكەدا پێكانەكەی قورستر بووە.
یاریزانە فەڕەنسییەكە تاوەكوو ئێستاش بەدەست پێكانەوە دەناڵێنێت و بارودۆخی تەندرووستی بووەتە جێگای نیگەرانی راستەقینەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا، پێش چەند رۆژێكی كەم لە دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2026.



