راهێنەری فەڕەنسا هۆکاری بانگهێشتنەکردنی کاماڤینگا ئاشکرادەکات

یاریگا –
ئەمڕۆ دیدیێ دیشام پێکهاتە سەرەتاییەکی بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە و چەند ناوێکی دیاری لە ریزەکانی فەڕەنسادا نەبوون.
کەڵەشێرەکان خاوەنی چەندین ئەستێرەی ئاستبەرزن لەسەر ئاستی خولەکانی جیهان، هەربۆیە کێبڕکێ بۆ وەرگرتنی شوێنێک لە پێکهاتەکەی مۆندیالدا ئێجگار زەحمەت بووبوو. دوو لەو قوربانیانەش کۆلۆ موانی و ئێدواردۆ کاماڤینگا بوو. بەتایبەت ئەوەی دواتریان مشتومڕی لێکەوتەوە، بەوپێیە یاریزانی یانەیەکی وەک ریال مەدریدە.
فەرمی؛ لیستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکرایەوە
دیشام بە ئاگاییەوە باسی لە بانگهێشتنەکردەوەی ناوەڕاستکارەکە کرد و وتی
کاماڤینگا وەرزێکی سەختی بەڕێدەکات کە تێیدا زۆر یاریی نەکردووە و پێکانیشی زۆر هەبووە.
راهێنەرەکەی فەڕەنسا گەشبینی خۆی بۆ یاریزانە 23 ساڵیەکە دەربڕی تا دەستبەرداری هەوڵدان نەبێت. کاماڤینگا هێشتا تەمەنی 20 ساڵی پڕنەکردبووەوە کە لە مۆندیالی 2018 هەمان هەمان راهێنەر بانگهێشتی کرد و لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتە یاریی کۆتایی. بۆیە دیشام وتی
کاماڤینگا هێشتا گەنجە. منیش دەبێت هەڵبژاردەنەکانی خۆم یەکلایی بکەمەوە تا لیستی پێکهاتەکەمی پێ تەواو بکەم.
فەڕەنسا کە دوو جار لە مێژووی خۆیاندا پاڵەوانێتیەکەیان بردووەتەوە، لەم وەشانەی ئەم ساڵیشدا پاڵێوراوێکی سەرەکین. لە کۆمەڵەی نۆیەم دێت لەپاڵ هەڵبژاردەکانی سەنیگال، عێراق و نەرویج.



