ئهڵمانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بۆڕووسیا دۆرتموند یەکەم گرێبەستی وەرزی نوێی راگەیاند

یاریگا –
بۆڕووسیا دۆرتموند بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ژوان گادو، بەرگریکاری فەڕەنسی راگەیاند.
بۆڕووسیا دۆرتموند رایگەیاند، بە فەرمی ژوان گادو، بەرگریکاری پێشووی رێد بوڵ سالزبورگ پەیوەندی بە دۆرتموند کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانە ئەڵمانیەکەیە.
⬛️ 𝐉𝐎𝐀𝐍𝐄 𝐆𝐀𝐃𝐎𝐔 🟨 pic.twitter.com/L05HtkMlCx
— Borussia Dortmund (@BVB) May 12, 2026
بەرگریکارە 19 ساڵانییەکە بەبڕی 19.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند دەکات و 4.5 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەی پاداشت پێشکەشی یانە نەمساییەکە دەکرێت، گرێبەستەکەی ژوان گادۆ لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2031 دەبێت.
گادو لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی سالزبورگ بەشداریی 33 یاریی کردووە و بەکۆی گشتی 2,720′ خولەک یاریی کردووە.



