گرنگترینمۆندیالی 2026

بزانە بۆچی ئێمباپێ دەڵێت دەبێت تا تەمەنی 80 ساڵی یاری بکەم

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو فەڕەنسییەکان لە یەکەم یاریی خۆیاندا لە مۆندیالی 2026 بە بردنەوەی 3-1 لە سەنیگال یەکەم زەنگی مەترسییان بۆ رکابەرەکانیان لێدا.

لەو یارییەدا کیلیان ئێمباپێ توانا گۆڵکارییەکانی خۆی سەلماندەوە و لە خولەکەکانی 66 و 6+90 تۆڕی تیمە ئەفریقیەکەی هەژاند کە هەر گۆڵێکی ریکۆردێکی گەورە بوون بۆ سوپەر کیلیان.

پادشای سەردەمی نوێی فەڕەنسیەکان؛ ئێمباپێ دوو ریکۆردە مێژووییەکەی شکاند

ئەمە سێیەم پاڵەوانێتیە ئێمباپێی تێیدا بەشداریی دەکات. لە 2018 جامەکەی بۆ وڵاتەکەی بردەوە. لە وەشانی دواتر کەڵەشێرەکانی گەیاندە فیناڵ و لە یارییەکی دراماتیکی و لەبیرنەکراودا دوای یەکسانبوونیان 3-3 لەگەڵ ئەرجەنتین کە هەر خۆی خاوەنی هاتریک بوو، بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە تانگۆ دۆڕان. ئێستا چاوی لەوەیە جارێکیتر بە راهێنەرایەتی دیدێ دیشا و بە هەبوونی تیمێکی تۆکمە، بۆ سێیەمین جار بگەنە فیناڵ و پاڵێوراوێکی بەهێزیشن بۆ بردنەوەی مۆندیالەکە.

لە لێدوانی دوای یارییەکە، کاپتنی فەڕەنسیەکان ئەو قسانەی رەتکردەوە کە بۆ تۆڵەکردنەوە خۆی ئامادەکردووە. هاوکات بێباکی خۆیشی لە رەخنەکان پیشاندا و وتی

من بۆ تۆڵەکردنەوە یاریی ناکەم. خۆ ئەگەر بمەوێت هەموو رەخنەکان بێدەنگ بکەم، دەبێت تا تەمەنی 80 ساڵیی یاری بکەم. من تەنها هۆشم لای پێشکەشکردنی باشترینی خۆمە بۆ وڵاتەکەم. هەر ئەوە. هەموو هۆشم لای ئەوەیە.

هەڵبژاردەکەی خاوەنی دوو ئەستێرەی مۆندیال، دەکەونە کۆمەڵەی نۆیەم لەپاڵ هەڵبژاردەکانی دیکەی وەک عێراق و نەرویج. یاریی دووەمیشیان 23ی ئەم مانگەیە بەرامبەر شێرەکانی رافیدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button