
یاریگا –
لەکاتێکدا هێشتا وەرزی گواستنەوەی هاوینە بە فەرمی دەستی پێنەکردووە، یانەی ئارسیناڵ لە پشتی پەردەوە دەستی بە جووڵە و داڕشتنی نەخشەی گواستنەوەکانی کردووە.
تۆپچییەکان دەیانەوێت پێکهاتەکەی میکێل ئارتێتا بە تەواوی نوێ بکەنەوە تاوەکوو بتوانن لە وەرزی داهاتوو بە هێزێکی زیاترەوە بجەنگن.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی ئارسیناڵ پلانی داناوە بە لانیکەمەوە سێ گرێبەستی گەورە و ستراتیژی بکات. ئەم ژمارەیەش هێڵی کۆتایی نییە؛ چونکە ئەگەر لەم هاوینە چەند یاریزانێک ریزەکانی یانەکە جێبهێڵن، ئەوا گەنەرز بەگوێرەی رۆیشتووەکان، ژمارەی کڕینەکانی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی هیچ بۆشاییەک لە پێکهاتەکەیدا نەمێنێت.
🚨 Arsenal have already started working and planning for summer signings.
At least 3 signings are expected, could
be even more based on exits.Top winger the priority; midfielder and right back also almost guaranteed. Strikers situation to follow.
🎥 https://t.co/mklcSINU7Y pic.twitter.com/FHIgSugfsf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 1, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کڕینی باڵێکی هێرشبەری سوپەر و خێرا گەورەترین ئامانجی ئارتێتایە بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکە، هەروەها کڕینی یاریزانێکی نوێ و بەهێز بۆ هێڵی ناوەڕاست لەگەڵ بەرگریکارێکی راست تاڕادەیەکی زۆر مسۆگەرکراون و پلانەکانیان داڕێژراوە.
سەبارەت بە کڕینی هێرشبەری نوێ، کارگێڕیی یانەکە بڕیاریداوە لە قۆناخی دواتردا و دوای رێکخستنی پۆستەکانی پێشوو، سەیری بازاڕ بکات و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات.



