ئینگلتەراگرنگترین

دیپای پەیامێکی کاریگەر لەسەر مێندی بڵاودەکاتەوە

یاریگا –

مێمفێس دیپای هۆڵەندی پەیامێکی هاوسۆزی و پاڵپشتی بۆ بێنیامین مێندی فەڕەنسی و یاریزانی پێشووی مانچێستەر سیتی بڵاودەکاتەوە.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی:

هەموو تۆمەتەکان لابردران
ئەی ئێستا چی دەکەین؟
کێ یارمەتی ئەو برایەمان دەدات چاک ببێتەوە؟
کێ بەرپرسیارییەتی ئەو زیانە هەڵدەگرێت کە بەر ناوی کەوتووە؟
چۆن دەتوانێت کاروانی وەرزشییەکەی بگەڕێنێتەوە؟
چەندین ساڵ هەوڵدان بۆ ئەوەی ببیت بە یاریزانێکی پیشەگەر… ئەی ئێستا چی؟
هەرگیز باسی ئەو بابەتەم نەکرد، چوونکە هەموو وردەکارییەکانم نەدەزانی، بەڵام جارێک لە رێگەی (فەیس تایم) ەوە قسەم لەگەڵ کردووە ئەو کاتەی لە زینداندابوو، هەروەها دوو جاریش لە نێو یاریگادا رووبەڕووی بوومەتەوە.. هیچ خراپەیەکم لەو پیاوەدا نەبینیووە.
وەک وەرزشوانان ناتوانین قبوڵی بکەین ئەوە بەسەرماندا رووبدات..
کێ دێتە دەنگ و پاڵپشتیمان لێدەکات، لە کاتێکدا کە پێویستمان پێیە، نەک ئەو کاتەی کە کار لە کار ترازاوە؟
پشتمان لێمەکەن خەڵکینە…

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە ساڵی 2021 تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی، لەوکاتەوە نەیتوانیووە بەشداری هیچ یارییەک بکات، ماوەیەکی زۆریش زیندانی کرا.

بەڵام دوێنێ هەینی، دوای نزیکەی دوو ساڵ، دادگا بێتاوانی ناوبراوی سەلماند و سەرجەم تۆمەتەکانی لەسەر لابردرا.

مێندی دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2018

بێگومان جیا لە مێندی، چەندین یاریزانی دیکەش بەدەست هەمان گرفت دەناڵێنن، کە مەیسن گرینوود، یاریزانی لاوی مانچێستەر یونایتد ساڵی رابردوو بە هەمان تۆمەت دەستگیرکرا، ئەمساڵیش بێتاوانی سەلمێندرا و ئازاد کرا.

گرینوود، بە هەمان شێوە نەیتوانی لە هیچ یارییەکی وەرزی رابردووی تیپەکەی بەشداری بکات. یانەکەش بەنیازە لەم هاوینە دەستبەداری ببێت.

گرینوود پاش ئازادبوونی

تاکە قسەی مێندی لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە دادگا الحمدللە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button