ئینگلتەرایاریگا

ڤینیسیوس جونیۆر پەیامێک سەبارەت بە مێندی بڵاودەکاتەوە

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید، کاردانەوەی بەرامبەر ئەوەی بەسەر بێنیامین مێندیدا هات هەبوو و ستۆریەکی لەمبارەوە بڵاوکردەوە.

دوو ساڵ لەمەوبەر بنیامین مێندی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر چەند کچێک لەلایەن پۆلیسی بەریتانیا دەستگیرکرا و دادگایی کرا. یاریزانەکە ماوەیەکی زۆری لە بەندینخانە بەسەر برد تاوەکوو تۆمەتەکان یەکلایی ببێتەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر بۆ دواجار دانیشتنی دادگا بەڕێوە چوو و دادوەریش لەم دانیشتنەدا بڕیاری بێتاوانی دەرکرد بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانێت بەبێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک بە ئازادی بژی، هەرچەندە ئەم رووداوانە کاریگەری زۆر خراپیان لەسەر ژیانی پیشەیی ئەو یاریزانە هەبوو.

لەم ماوەیەدا زۆرێک لە یاریزانان کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بەم بڕیارە و ئەو رووداوانەی بەسەریدا هات و ڤینیسیۆس جونیۆریش سەبارەت بەم تۆمەتانە بێدەنگ نەبوو.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەقێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:

“بەداخەوەم بۆ هەموو ئەو شتانەی بەسەرتدا هاتووە بنیامین مێندی. دوو ساڵ لە ژیانی پیشەیی خۆت لەدەستدا، بەڵام ئەوە کەمترین شتە لەم دۆخەدا، ئەی زیانە دەروونییەکان چی؟ بە دڵنیاییەوە ژیانت هەرگیز وەک جارانی لێنایەتەوە. ئەم کولتوورەی لەناوبردنی کەرامەتی خەڵک قوربانییەکی دیکەی لێکەوتەوە.”

لە درێژەی توییتەکەیدا نووسیویەتی:

تا کەی ئێمە تۆمەتبار دەکرێین و دادگایی دەکرێین بەبێ ئەوەی مافی سەرەتایی بەرگریمان لە خۆمان هەبێت؟ هەواڵی هەڵە بەبێ هیچ وردبینییەک دروست دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە و دۆخەکە خراپتر دەکات(شتێک کەم خۆم لەم پشووەدا هەستم پێی کرد.) قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی کەمترین چاوەڕوانییە لەلایەن هەر پیشەگەرێکەوە. پرسیارەکەم ئەوەیە، چی دەکرێت بۆ چاککردنەوەی ئەم زیانانە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button