چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

سۆلشایەر: دەتوانین لە بارسێلۆنا ببەینەوە لە كامپ نۆو

یاریگا- سۆلشایەر ڕاهێنەری مانچستەر یۆنایتد باسی ئاست بەرزی یانەكەی دەكات لە یاریەكەدا سەرەڕای شكستەكەیان.

لە نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام مانچستەر یۆنایتد لەسەر دەستی بارسێلۆنا تووشی شكست هات لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی شەیتانە سورەكان ووتی: یاریەكی باشمان ئەنجامدا، شایەنی ئەنجامێكی باشتر بووین.

هەروەها ووتیشی: بەرامبەر بارسێلۆنا پێوویستە زۆر بەرگری بكەیت، ئەوەمان دەزانی پێش یاریەكە، وە كاتێك هەلێكت بۆ دەڕەخسێت نابێ لەدەستی بدەی، ئێمە بەرامبەر یانەیەكی گەورە و نایاب یاری دەكەین.

بەردەوام بوو ووتی: پارێزگاریمان لە شێوازی یاریكردنمان كرد گێمی دووەم، یاریەكە بە دوو ئاڕاستە بوو تا كۆتایی یاری، دەچینە كامپ نۆو و دەزانین لە تواناماندا هەیە گۆڵ تۆمار بكەین و بیبەینەوە.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close