ئه‌وروپائینگلتەرا

یەكەم لێدوانی سۆلشایەر دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەل مانچێستەر یونایتد

یاریگا-

یەكەم لێدوانی ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەری یانەكەی سۆلشایەری تا ساڵی 2024 ڕاگەیاند.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی سۆلشایەر ووتی: هەمووان هەست و سۆزم سەبارەت بەو یانەیە دەزانن ، من دڵخۆشم بە واژۆكردن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم ، لە ئێستا مانچێستەر یونایتد لە كاتێكی باشدایە ، تیمێكمان درووستكرووە كە هاوسەنگیەكی باشی هەیە لە نێوان یاریزانە لاو و بە ئەزمونەكاندا كە هەمووان تینووی بردنەوە و سەركەوتنن.

هەروەها ووتیشی: من تیمێكی گەورەی یاریدەدەرم هەیە و هەموومان بۆ هەنگاوی داهاتوو ئامادەین.

لە كۆتایشدا ووتی: مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت گەورەترین و باشترین نازناو بەدەستبهێنن و هەموومان ئەوەمان دەوێت، لە یاریگا و دەرەوەی یاریگاش باشتر بووین ، ئەوەش لە وەرزی داهاتوودا زیاتر دەردەكەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button